بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک چەند سوودێکی خواردنی بیبەری تیژی لە ڕووی تەندرووستییەوە بڵاو کردووەتەوە.
1 – بەهێزکردنی تەندرووستی چاو و ڕێگری لە نەخۆشییەکانی چاو، کە لە گەڵ چوونە تەمەنەوە زیاد دەکات وەک کێشەکانی لێڵبوون و تاریکبوونی هاوێنەی چاو.
2 – یارمەتیدانی دابەزینی کێش و ڕێگری لە قەڵەوی، لە بەر ئەوەی کە مادەی کاپسیسینی تێدایە کە ڕێژەی سووتانی چەوری زیاد دەکات لە جەستە لە ڕێگای بەرزکردنەوەی پلەی گەرمای جەستە، هەروەها بڕێکی کەم کالۆری تێدایە، بە هۆی تامە تیژ و تونەکەیەوە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی حەزی خواردن.
3 – پاراستن و بەهێزکردنی تەندرووستی پێست و جوانکردنی ڕووخسار، ڕێگریکردن لە چرچوچۆڵی و زوو پیربوونی پێست و هاندانی زیاتر درووستبوونی کۆلاجین و چارەسەری زیپکە.
4 – چارەسەری شەقیقە بە هۆی بوونی مادەی کاپسیسینەوە.
5 – خۆپاراستن لە شێرپەنجە، مادەی کاپسیسین ڕێگری دەکات لە دابەشبوون و هەشەی خانە شێرپەنجەییەکان.
6 – کەمکردنەوەی ئازار و یارمەتیدانی چارەسەری سەوەفان و هەوکردنی جومگەکان.
7 – چارەسەری قەبزی.
8 – زوو چاکبوونەوە لە پەتا و هەڵامەت.
9 – بەهێزکردنی قژ و جوانترکردنی ڕەنگ و بریقەی قژ.
10 – باشکردنی مەزاج./.