بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەکەی پارتی کۆنگرەی گەلی سوداندا هاتووە کە ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی لە کاتێکدا بڵاو بووەتەوە کە هەوڵی ژمارەیەک لە سەرکردەکانی ئەنجومەنی دەسەڵاتداری قۆناغی ڕاگوزەر بۆ لە بەرچاو نەگرتنی هەڵوێستی گەلی سودان لە پاڵپشتیکردنی گەلی قارەمانی فەڵەستین و مافە ڕەواکانی ئەوان، شکستی هێناوە.
پارتی کۆنگرەی گەلی سودان جەختیکردووەتەوە کە هەوڵدان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بە پێچەوانەی بانگەشەی دەسەڵاتدارانی قۆناغی ڕاگوزەرە و ئامانجەکەشی ئەوەیە کە سودان بە پاڵپشتی دوژمنی زایۆنیستی و هاوپەیمانەکانی بەردەوام لە ژێر حوکمی سەربازیدا بمێنێتەوە.
لە بەشێکی دیکەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە حکومەتی قۆناغی ڕاگوزەر مافی بڕیاردانی لە پرسە گرنگ و چارەنووس سازەکاندا نییە و تەنیا ئەرکی ئەوەیە کە بەستێنی گواستنەوەی دەسەڵات بۆ حکومەتێکی یاسایی و هەڵبژێردراوی گەل دابین بکات./.