بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە پرسی ناردنی چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ ئۆکراینا تاوتوێ دەکات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە کاردانەوەی بەرامبەر بەم لێدوانەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی وتی کە قسەی ئێمە ئەوەیە کە هەموو ئەو وڵاتانەی کە چەک بە ئۆکراینا دەدەن، دەبێت بزانن کە هێزە چەکدارەکانی ئێمە ئەو چەکانە وەک ئامانجێکی ڕەوا دەبینن.
ماریا زاخاروا وتی کە ڕووسیا لە سەر ناردنی چەک بۆ ئۆکراینا بە فەرمی لە هەر پێشهاتێک تەل ئەبیبی ئاگادار کردووەتەوە و هۆشداریی داوە./.