بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە فەڵەستینی و زایۆنیستەکان ڕایانگەیاند کە لە بازگەی زەعتەرە لە نابلۆس، کەسێکی فەڵەستینی بە ئۆتۆمبێل هێرشی کردە سەر هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی.
بە هۆی ئەو هێرشەوە دوو کەس بریندار بوون و ئەنجامدەری هێرشەکەش سەرکەوتووانە لە ناوچەکە هەڵهاتووە.
بە هۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنی ناوچە داگیرکراوەکانەوە، پۆلیسی ڕژێمی زایۆنیستی داوای هاوکاریی لە سوپای ئەو ڕژێمە کردووە.
بڕیارە دوو فەوجی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ڕێگری لە چالاکی فەڵەستینییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان جێگیر بکرێن./.