بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە بە پێی ئامارەکانی کۆمپانیای سۆمۆ، ڕێژەی هەناردەی نەوت لە مانگی کانوونی دووەمی 2023، 101 ملیۆن و 245 هەزار و 95 بەرمیل بووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە کە داهاتی هەناردەی نەوتی ئەم وڵاتە لە مانگی ڕابردوو 7 ملیار و 690 ملیۆن دۆلار بووە.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی نەوتی عێراقدا هاتووە کە کۆی گشتی نەوتی هەناردەکراو لە کێڵگەکانی باشور و ناوەڕاستی ئەم وڵاتە 98 ملیۆن و 460 هەزار و 50 بەرمیل و لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوکیش لە ڕێگای بەندەری جیهانەوە 2 ملیۆن و 475 هەزار و 516 بەرمیل بووە.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە مامناوەندی نرخی نەوتی هەناردەکراوی عێراق زیاتر لە 75 دۆلار و 96 سەنت بووە./.