جام کوردی | JAMEKURDI
پێنجشەممە, حوزه‌یران 19, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home هەڵبژاردەی سەرنووسەر

12 ی ڕێبەندان، ڕۆژە شکۆدارەکەی مێژووی شۆڕشی ئیسلامی ئێران

جام کوردی – 12 ی ڕێبەندانی ساڵی 1357 ی کۆچی هەتاوی (1 ی شوباتی ساڵی 1979) و لە وەها ڕۆژێکدا حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) بە پێشوازێکی مێژوویی و لەبیرنەکراو گەڕانەوە تاران.

شوبات 1, 2023
in هەڵبژاردەی سەرنووسەر, وتار
A A
0

RelatedPosts

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە ڕێبەری مەزن و سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە مێژووی شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا 12 ی ڕێبەندان ناوێکی زۆر گەورە و هەمیشەییە، ئەو ڕۆژەی کە حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) لە فەرەنساوە گەڕانەوە تاران و بە هاتنەوەیان لە ماوەی دە ڕۆژدا ڕژێمی پاڵەوی و پاڵپشتیکراو لە لایەن ئەمریکا و ڕۆژئاواوە، لە سەر دەستی ئەو ڕێبەرە گەورە و کارێزمایە و بە یاوەری خەڵکی شۆڕشگێڕی ئێران ڕووخا.

12 ی ڕێبەندانی ساڵی 1357 ی کۆچی هەتاوی لە تاران خرۆشێکی جەماوەری بینرا، ملیۆنان کەس لە دانیشتووانی ئێران وێنەی ئیمامیان لە دەست بوو و لە سەر جادە و شوێنە گشتییەکان لە چاوەڕوانی هاتنی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی ئەو ڕێبەرە گەورەیە بوون، شەقامەکان لە خەڵک جمەیان دەهات و هەموو شوێنێک بە وێنەی گەورەی ئیمام خومەینی (رە) ڕازابووە، گرووپە جیاجیاکانی خەڵکیش لە فڕۆکەخانەی تاران لە چاوەڕوانی گەیشتنی فڕۆکە تایبەتەکەدا بوون.

لە ئاکامدا فڕۆکەخانە بووە شوێنێکی مێژوویی و کات و ساتێکی بۆ مێژووی مرۆڤایەتی تۆمار کرد. فڕۆکە تایبەتەکە نیشتەوە، خەڵک چاوەڕوانی بینینی ئیمام خومەینی بوون. پێش ئەوەی کە ئیمام لە فڕۆکەکە بێنە خوارەوە، 150 کەس لە پەیامنێران و وێنەهەڵگرانی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی بیانی کە لە وڵاتانی جیاجیاوە لە گەڵ ئەو ڕێبەرە گەورەیە هاتبوون، لە فڕۆکەکە هاتنە خوارەوە. چاوەکان بە تەواوی لە سەر ئەو فڕۆکەیە بوو. سەرەتا کوڕەکەی حەزرەتی ئیمام خومەینی، سەماحەتی حاجی سەید ئەحمەد خومەینی لە فڕۆکەکە هاتە خوارەوە. پاشان ئایەتوڵڵا تاڵەقانی چووە فڕۆکەکە و پیرۆزبایی هاتنی ئیمامی کرد.

کاتژمێر 9 و 35 خولەکی بەیانی بە کاتی تاران بوو و ئیمام خومەینی (رە) بەوپەڕی شکۆ و پێشوازییەوە لە قادرمەی فڕۆکەکە هاتنە خوارەوە.

دەنگی ” اللە اکبر ” هەموو شوێنێکی گرتبووە، حەشیمەتەکە لە هەر گرووپ و دەستەیەک بەرەو ئەو شوێنە دەڕووین کە ئیمامی لێبوو. لەو قەرەباڵغییە کەم وێنەیەدا ئیمام گەیشتنە هۆڵی فڕۆکەخانەکە. خەڵک درووشمیان بەرز دەکردەوە کە ” خومەینی، بە خێر بێنەوە بۆ خاکی ڕەنگینی نیشتمان ” یان ” سەڵەوات لە سەر محەممەد، ڕێبەری ئێمە بە خێر هاتەوە “. خەڵک لاڤێتەی زۆر گەورەیان بە دەستەوە بوو کە ئەو درووشمانەی لە سەر نووسراوبوو.

پاش ئەو ڕێوڕەسمە و وتنەوەی چەند سروودێک لە لایەن گرووپەکانەوە، ئیمام خومەینی (رە) دەستخۆشییان لە خەڵک کرد. پاشان بۆ سەردانیکردنی بەهەشتی زارا کەوتنەڕێ. لە سەر ڕێگاش گەنجانی خۆبەخش پاراستنی ئاسایش و ئارامییان لە ئەستۆ گرتبوو.

درێژایی ئەو حەشیمەتەی هاتبوونە پێشوازی ئیمامەوە، لە فڕۆکەخانە تا بەهەشتی زارا نزیکەی 33 کیلۆمەتر بوو و نزیکەی 5 ملیۆن و 400 هەزار کەسیش لە سەر ئەو ڕێگایە هاتبوونە پێشوازیی ئیمام خومەینی (رە).

لە 12 ی ڕێبەندانی ساڵی 1357 ی کۆچی هەتاوی گەورەترین پێشوازی مێژوو لە ئیمامی گەلی ئێران کرا. هەواڵەکەش جیهانی گرتەوە و پاشماوەکانی ڕژێمی پاڵەوی بە بینینی ئەم پێشوازییە ملیۆنییە ورەیان هێندەی زیاتر ڕووخا و خۆیان بۆ هەڵهاتن ئامادە کرد.

ئیمام خومەینی (رە) لە بەهەشتی زارا و لە نێو ژمارەیەکی زۆر خەڵکی ئامادەبووی ڕێوڕەسمی پێشوازییەکە، وتارێکی مێژووییان هەبوو و فەرموویان ” سەرکەوتنی ئێمە کاتێکە کە دەستی بێگانە لەم خاکە ببڕێت “. ئەوەش بووە درووشم و ستراتیژێک کە 44 ساڵە تا ئێستا کۆماری ئیسلامی ئێران موڵەتی گەڕانەوەی ئەمریکای بۆ سەر ئەم خاکە پیرۆزە نەداوە و سەرەڕای هەموو گوشار و گەمارۆیەکەوە، تا ئێستا ئێران سەربەرزانە ڕاوەستاوە و بەرەو پێشکەوتنی زیاتریش هەنگاو دەنێت./.

Previous Post

ئێران: دڵنیاین کە ڕژێمی کاتیی زایۆنیستی لە ناو دەچێت

Next Post

وەزیری دەرەوەی سعوودیە سەردانی عێراق دەکات

RelatedPosts

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە
ئاسیا

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات
ئاسیا

ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات

حوزه‌یران 6, 2025
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە ڕێبەری مەزن و سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ئاسیا

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە ڕێبەری مەزن و سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

حوزه‌یران 5, 2025
پەیامی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ ڕێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ
ئاسیا

پەیامی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ ڕێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ

حوزه‌یران 5, 2025
ئەندامانی تۆڕێکی تیرۆریستیی داعش لە ئێران دەستگیر کران
ئاسیا

ئەندامانی تۆڕێکی تیرۆریستیی داعش لە ئێران دەستگیر کران

حوزه‌یران 4, 2025
سەرۆک کۆماری ئێران و میری قەتەر جەخت لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان دەکەنەوە
ئاسیا

سەرۆک کۆماری ئێران و میری قەتەر جەخت لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان دەکەنەوە

حوزه‌یران 4, 2025
Next Post
وەزیری دەرەوەی سعوودیە سەردانی عێراق دەکات

وەزیری دەرەوەی سعوودیە سەردانی عێراق دەکات

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020