بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید بەتاڵ نەجم وەزیری پیشەسازی عێراق لە چاوپێکەوتنی محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا، هاوکارییە دووقۆڵییەکان و میکانیزمی هاوکاری لە بواری پیشەسازی و هەروەها کردنەوەی شارۆچکەی پیشەسازی هاوبەشی تاوتوێ کرد.
وەزیری پیشەسازی عێراق ڕایگەیاند کە وەزارەتەکەی پلانی پەرەپێدانی پیشەسازی ستراتیژی و کردنەوەی کۆمپانیا کاریگەرەکانی لە گەڵ کەرتی تایبەت لە پێناو گرنگیدان بە وەبەرهێنانی ناوخۆیی و کێبڕکێ لە بازاڕە ناوخۆیی و دەرەکییەکاندا هەیە.
ناوبراو وتی کە هەر دوو وڵات دەتوانن بۆ کردنەوەی شارۆچکەی پیشەسازی هاوبەش، هاوشێوەی ئەوەی کە لە نێوان عێراق و ئەردەن خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، هاوکاری بکەن و داوای لە کۆمپانیا ئێرانییەکانیش کرد کە لە کۆنفرانسی کانزا، پترۆکیمیا و چیمەنتۆی عێراق کە لە مانگی نیسان بەڕێوە دەچێت، بەشداری بکەن.
باڵیۆزی ئێرانیش لەو چاوپێکەوتنەدا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی خوازیاری پەرەپێدانی هاوکارییە لە گەڵ عێراق لە بواری پیشەسازی./.