بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی گەلی زوڵملێکراوی فەڵەستین، ڕایگەیاند: بۆ ئەو ڕژێمەی کە تووشی دەیان قەیرانی کەڵەکەبووە و زیاتر لەمەش، ڕوبەڕوی شۆڕشی جەماوەریی فەڵەستینییەکان لە سێ بەرەی غەززە، کەرتی خۆرئاوا و ناوچەکانی ساڵی 1948 بووەتەوە، پەنابردن بۆ هێرشی تیرۆریستی لە دژی بەرەی یەکگرتووی خۆڕاگری، ڕزگارکەر نییە.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە دڵنیاین ڕژێمی تەزویر و کاتیی زایۆنیستی لە ناو دەچێت./.