بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کازم غەریب ئابادی جێگری کاروباری نێودەوڵەتیی دەزگای دادی ئێران لە میانەی سەردانەکەی بۆ بەغدا لە گەڵ خالید شوانی وەزیری دادی عێراق کۆبووە.
غەریب ئابادی کە بە یاوەری شاندێکی باڵای دەزگای داد لە وەزارەتی دادی عێراق لە گەڵ خالید شوانی کۆبووە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا کۆمەڵە چاوپێکەوتن و کۆبوونەوەیەکی لە گەڵ بەرپرسانی دەزگای دادی ئەم وڵاتە هەبووە. بەدواداچوون بۆ دۆسیەی تیرۆری شەهیدان سولێمانی و موهەندیس تەوەرێکی سەرەکیی سەردانەکەی غەریب ئابادی بووە.
لە کۆبوونەوەی نێوان غەریب ئابادی و خالید شوانی، هەر دوو لا سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی ئەزموونی دادوەری و چالاککردنەوەی ڕێکەوتنەکانی ئێران و عێراق و هەروەها گواستنەوەی سزادراوانی نێوان هەر دوو وڵات، وتووێژیان کرد./.