بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتێکدا کە کیێف بۆ وەرگرتنی فڕۆکەی شەڕکەری وڵاتانی ڕۆژئاوا لۆبی دەکات، یۆری ئینات وتەبێژی هێزی ئاسمانی ئۆکراینا وتی کە ڕووسیا هەوڵی وەرگرتنی مووشەکی بالستی ئێران دەدات.
ناوبراو وتی کە ئۆکراینا توانای ڕوبەڕوی مووشەکی بالستی ئێرانی نییە، ڕووسیا هەوڵی بە دەستهێنانی مووشەکانی جۆری فاتیح و زولفەقار دەدات، ئەوانە مووشەکی بالستین و ئێمە ئامرازی پێویستمان بۆ شکستدانی نییە.
ئەو بەرپرسەی ئۆکراینا داوای لە وڵاتانی ڕۆژئاوا کرد کە پێشکەوتووترین سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی ڕادەستی ئەم وڵاتە بکەن./.