بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەجم عەبدوڵڵا ئەحمەد داواکاری گشتی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 30 ی کانوونی دووەمی 2023 لە شاری بەغدا لە گەڵ شاندێکی دەزگای دادی ئێران بە سەرپەرشتی کازم غەریب ئابادی یاریدەدەری سەرۆکی دەزگای دادی ئەم وڵاتە بۆ کاروباری نێودەوڵەتی و سکرتێری لێژنەی مافی مرۆڤ کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا چەندین بابەتی هاوبەش و پەیوەندیدار بە هاوکارییەکانی هەر دوو وڵات لە بواری دادوەریدا تاوتوێ کرا./.