بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس، ئیدانەی تاوانەکەی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنیستیی لە کەمپی ئاوارەکانی جنین کرد.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەڵامی خێرا و کاریگەری خۆڕاگری فەڵەستینی لە بەرامبەر ئەو تاوانە بە شانازییەکی گەورە ناو برد و وتی کە هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامی پاڵپشتییە لە گەل و خۆڕاگری فەڵەستین.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دڵنیایی دا کە گەلی فەڵەستین سەرکەوتن بە دەست دێنن و قودس، مزگەوتی ئەقسا و سەرتاسەری خاکی فەڵەستین ئازاد دەکرێن.
ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی حەماس وێڕای دەستخۆشی لە هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پاڵپشتیکردنی بەردەوامی گەل و خۆڕاگری فەڵەستین، وتی کە کابینەی نوێی ڕژێمی زایۆنیستی بە توندڕۆترینی کابینەکانی ئەم ڕژێمە دادەنرێت و بە ئاشکرا باس لە بەئامانجگرتنی قودس و مزگەوتی ئەقسا و پەرەپێدان و درووستکردنی شارۆچکەکان دەکات.
ناوبراو وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی وا دەزانێت بەم سیاسەتانە دەتوانێت ئیرادەی گەلی فەڵەستین تێک بشکێنێت، بەڵام کابینەی نتانیاهۆش وەک ئەوانەی ڕابردوو لە بەرامبەر ئیرادەی بەهێزی فەڵەستینییەکان تووشی شکست دەبێت.
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس بە ئاماژە بەوەی کە خۆڕاگری و پابەندبوون بەم خۆڕاگرییە، بژاردەی ستراتیژییە بۆ ئازادکردنی فەڵەستین، وتی کە گەلی فەڵەستین قەدرزانی هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە./.