بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن لە چاوپێکەوتنی کەناڵی ” العربیە ” وتی کە هیچ هێزێکی شەڕکەری بیانی لە خاکی عێراقدا نییە.
ناوبراو وتی کە عێراق نابێت خاڵی دەستپێکی هێرشی سەر وڵاتانی ناوچەکە بێت و نابێت خاکی عێراق ببێتە هەڕەشە لە سەر وڵاتانی دراوسێ.
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا کاریگەریی لە سەر عێراق دەبێت و پێویست بە دابەزاندنی ئاستی ئاڵۆزییەکان دەکات.
فۆئاد حوسێن وتی کە عێراق پێویستی بە وڵاتانی دراوسێ هەیە و وڵاتێکی پەراوێزخراو نییە./.