بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ ئیلهام عەلیێف سەرۆک کۆماری ئازەربایجان، هاوخەمی گەل و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە بۆنەی ڕووداوەکەی باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە تاران ڕاگەیاند.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە ڕاسپاردەی بۆ دامودەزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان، هاوخەمی خۆیی بۆ گەل و حکومەتی ئازەربایجان ڕاگەیاند.
ئایاتوڵڵا ڕەئیسی جەختیکردەوە کە هەر دوو وڵاتی ئێران و ئازەربایجان موڵەت و دەرفەتی ئەوە نادەن پەیوەندییەکانیان بکەوێتە ژێر کاریگەری پیلانی ناحەزانەوە.
لە درێژەی ئەو وتووێژەدا، ئیلهام عەلیێف سەرۆک کۆماری ئازەربایجان دەستخۆشی لە پەیامی هاوخەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و وتی: ئەمە تاوانێکی چاوەڕواننەکراو بووە بەڵام هاوکاری نێوان تاران و باکوو دەبێت بە شێوازێک بێت کە بە بیانووی وەها ڕووداوێکەوە دەرفەتی تێکدانی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات بە هیچ لایەنێک نەدرێت./.