بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراقدا هاتووە: پیرۆزبایی چالاکییەکانی قودس لە برایانمان لە خۆڕاگریی فەڵەستین و گەلی تێکۆشەڕی ئەم وڵاتە دەکەین، ئەم چالاکییانە ترس و دڵەڕاوکێی خستووەتە بەرەی زایۆنیستەکان و ڕژێمی داگیرکاری تووشی شۆکی گەورە کردووە.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە: ئەم وەڵامە بوێرانەیە یەک ڕۆژ پاش کوشتاری کەمپی ئاوارەکانی جنین لە لایەن هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە ڕوویدا کە تێیدا ژمارەیەک لە ڕۆڵەکانی فەڵەستین شەهید کران، ئەم وەڵامە خێرایەش هێزەکانی ڕژێمی داگیرکاری تۆقاندووە و هیوای بۆ گەلی فەڵەستین گەڕاندووەتەوە.
بەیاننامەکەی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق لە کۆتاییدا دەڵێت: ئێمە پیرۆزبایی ئەم چالاکییە جیهادییە لە خۆڕاگری فەڵەستین دەکەین و ئەوەش وەبیری بەرەی ئەمریکی – زایۆنیستی، بە تایبەت هاوپەیمانەکان و شوێنکەوتووانی ئەوان لە ناوچەکە دێنینەوە کە بێدەنگی و هەڵوێستی دووفاقی لە بەرامبەر تاوانی زایۆنیستەکان تەنیا دەبێتە هۆی مانەوەی پەڵەیەکی ڕەش بە ناو چاوانی ئەوانەوە و گڵۆپی سەوزە بۆ بەردەوامی تاوانەکانی تەل ئەبیب لە دژی فەڵەستینییەکان و گرتنی گیانی ئەوان./.