بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە درێژەی ئاڵۆزی و پێکدادانەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین، ڕووداوێکی تەقەکردن لە قودسی داگیرکراو بووە هۆی برینداربوونی چەندین زایۆنیست.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە ڕووداوەکە لە گەڕەکی سەلوانی شاری قودسی داگیرکراو بووە و ئەنجامدەری هێرشەکەش مێرمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵەی فەڵەستینی بووە کە شەهید بووە.
ئەم ڕووداوەش لە کاتێکدا بووە کە شەوی هەینی 27 ی کانوونی دووەمی 2023 ڕووداوێکی هاوشێوە لە قودسی داگیرکراو بووە هۆی کوژرانی 9 زایۆنیست و برینداربوونی 13 ی دیکە. هێرشەکانیش وەک وەڵامێک بۆ تاوانەکانی ڕۆژانی ڕابردووی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەمپی ئاوارەکانی جنین بووە./.