بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەمشیدی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: ڕووداوی هێرشی سەر باڵیۆزخانەی وڵاتی برا و دراوسێ کۆماری ئازەربایجان ئیدانە دەکەین. ئایەتوڵڵا ڕەئیسی دەستبەجێ پاش بیستنی ئەم هەواڵە تاڵە فەرمانی لێکۆڵینەوەی وردی دەرکردووە و هاوخەمی خۆیی بۆ گەل و حکومەت و بنەماڵەی دیپلۆماتە کوژراوەکە دەربڕیوە و بۆ بریندارەکانیش هیوای چاکبوونەوەی بەپەلەی خواستووە.
کاتژمێر 8 ی هەینی 27 ی کانوونی دووەمی 2023 هێرشی چەکداری کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران و بەو هۆیەوە کەسێک کوژرا و دوو کەس بریندار بوون.
سەنتەری میدیایی دەزگای دادی ئێران ڕایگەیاندووە کە هێرشبەرەکە بە ئامانجی کەسی خۆی ئو تاوانەی کردووە و تۆمەتبارەکە کە دەستبەسەر کراوە، پێشتر سکاڵای ونبوونی هاوسەرەکەیی کە دانیشتووی شاری باکوویە لە ورمێ تۆمار کردووە./.