بە پێکهێنانی کابینەی نتانیاهۆ، ڕژێمی زایۆنیستی پاش بەرەوپێشچوونی بەرچاو لە ئاساییکردنەوەی نهێنی لە گەڵ سعوودییەکان پەلەی هەیە، بە تایبەت ئەوەی کە گرووپێک لە بازرگانان و خاوەن کارەکانی ئیسرائیلی سەردانی ڕیازیان کرد. سەرەڕای ئەمەش، بەرپرسانی سعوودیە تا ئێستا ناوێرن پەیوەندییە نهێنییەکانیان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ئاشکرا ببێت.
شارەزایانی کاروباری ناوچەکە جەخت لەوە دەکەنەوە کە حکومەتی سعوودیە دەیان ساڵە بە شێوازی جۆربەجۆر لە پێناو ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی هەنگاو دەنێت بەڵام ئێستا لە سەر داوای بنیامین نتانیاهۆ هەوڵ دەدات ئەو پەیوەندییە نهێنییە ئاشکرا بکات. هێما سەرەتاییەکانی ئەو ئاشکراکردنەش لە بەیاننامەکەی محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە لە گۆڤاری ئەمریکی ئەتلانتیکدا هاتووە کە دەڵێت ” ئیسرائیل هاوپەیمان و هاوبەشێکی ستراتیژییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران لە ناوچەکە “.
ڕاپرسییەکان و توێژینەوەی ناوەندە بەناوبانگەکان پیشان دەدەن کە دانیشتووانی سعوودیە ئامادەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان نین و بەم بۆنەشەوە محەممەد بن سەلمان بە پلانی کرانەوەی کۆمەڵگا و سەرقاڵکردنی خەڵک بە هەندێک پلانی بێ ئەنجام و پەرەپێدانی دوژمنایەتییەکانی لە گەڵ ئێران، هەوڵ دەدات کەشی ئاشکراکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ تەل ئەبیب دابین بکات. بەم بۆنەشەوە ڕژێمی زایۆنیستیی وەک هاوبەشێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران دەستنیشان کردووە کە تا ئێستا لەم دوژمنایەتییەش هیچ دەسکەوتێکی نەبووە.
هاوئاهەنگی نێوان ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی و ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس هەم کۆنە و هەم نوێیە بەڵام بە ئاشکراش نەکراوە. ئەوان ڕایانگەیاند کە هەوڵ دەدرێت پاش دەستپێکردنی پرۆسەی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ئابراهام، پلانی ئاشکراکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان بەرە بەرە دەست پێبکات تا ڕای گشتی بۆ قبووڵکردنی ئامادە ببێت. سەرکردەی ئەو وڵاتانە هەوڵ دەدەن بۆ مسۆگەربوونی ئەم ئامانجەیان ئێران وەک مەترسییەک بۆ سەر گەلانی عەرەب ناو ببەن.
ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی پاش ڕەزامەندیی بەرپرسانی سعوودیە پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ئاساییکردەوە و ئەمەش وەک خەنجەرێک لە پشتەوەی فەڵەستینییەکان بوو، لە بەر ئەوەی کە ئەوان هیوایەکی زۆریان بە وڵاتانی عەرەبی هەبوو کە بۆ ڕزگاربوون لە داگیرکاری زایۆنیستەکان پاڵپشتی لە فەڵەستین بکەن.
ئەڵبەت ڕژێمی سعوودیە تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی ئەرێنیی بۆ خزمەتکردن بە فەڵەستین، گەلەکەی و ئامانجەکەی نەبووە و بەردەوام لە پێناو سیاسەتی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بە جۆرێک پارێزەری ڕژێمی زایۆنیستی بووە.
ڕژێمە عەرەبییەکان کە پەیوەندییەکانیان لە گەڵ تەل ئەبیب ئاسایی کردووەتەوە، هەوڵ دەدەن ڕای گشتی لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بۆ قبووڵکردنی ئەم ڕژێمە ئامادە بکەن، لەم پێناوەشدا سعوودیە هەردەم وەک لایەنێکی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بوونی هەبووە، لە ڕێکەوتنەکانی کەمپ دەیڤید، ئۆسلۆ و ئابراهام تا ناوەکانی داهاتووش./.