بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەمپی جنین لە باکوری کەرتی خۆرئاوا ئەمڕۆ پێنج شەممە 26 ی کانوونی دووەمی 2023 بووە ئامانجی هێرشی دڕندانەی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، ئامانجی هێرشەکەش دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک لە گەنجانی خۆڕاگری لەم کەمپەدا بووە و لە ئاکامدا بووە ڕۆژێکی خوێناوی بۆ دانیشتووانی کەمپەکە.
وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا لە ئاکامی هێرشەکەی ڕژێمی زایۆنیستی 9 کەس لە کەمپی جنین شەهید بوون.
هەروەها ژمارەیەکی زۆریش لە دانیشتووانی کەمپی جنین بریندار کراون لە باری تەندرووستی 4 کەس لەوان ناجێگیرە.
لە لایەکی دیکەوە، سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە ترسی کاردانەوەی خۆڕاگری غەززە بەرامبەر بە تاوانەکەی ئەمڕۆی جنین، فەرمانی ئامادەبشیی بۆ سیستەمەکانی بەرگری مووشەکی دەرکردووە./.