بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەژماری عەرەبی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی، هەڵوێستی بەڕێزیانی سەبارەت بە سووکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز لە چەند وڵاتێکی ئەورووپی بڵاو کردەوە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە کاردانەوەیان بەرامبەر بە سووکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز لە چەند وڵاتێکی ئەورووپی وتیان: سووکایەتیکردنی دڕندانە بە قورئانی پیرۆز بە درووشمی ئازادی ڕادەربڕین پیشان دەدات کە ئامانجی هێرشەکانی ڕەوتی ستەمکاری جیهانی، ئیسلام و قورئانە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: سەرەڕای پیلانی ڕەوتی ستەمکاری جیهانی، داهاتوو بۆ ئیسلامە و سەرجەم ئازادیخوازەکانی جیهان پێویستە لە گەڵ موسڵمانان ڕوبەڕوی سیاسەتی ناپاکانەی ئیهانەکردن بە پیرۆزییەکان و بڵاوەکردنی نەفرەت ببنەوە./.