بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سایمۆن شرکلیف لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر گەڕانەوەی خۆیی بۆ تاران ڕاگەیاند.
پاش لەسێدارەدانی عەلیڕەزا ئەکبەری بە تۆمەتی سیخوڕیکردنی بۆ دەزگای هەواڵگری بەریتانیا، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە باڵیۆز سایمۆن شرکلیف بە شێوازێکی کاتی لە تاران بانگهێشت کراوە.
جێمز کلۆرلی لە تویتێکدا بە ئاماژە بە کاردانەوەی لە بەرامبەر لەسێدارەدانی ئەو سیخوڕە ڕایگەیاند: داواکاری گشتی ئێران خراوەتە ڕیزی سزاکانەوە، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئێران بانگهێشت کراوە و بە شێوازی کاتی باڵیۆزی بەریتانیاش بانگهێشتی لەندەن کراوە./.