بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە گرنگترین سوودە تەندرووستییەکانی خواردنی چای سەوز ئاماژە بەم 8 خاڵەی خوارەوە دەدرێت:
1 – دەتوانێت مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەم بکاتەوە.
2 – پەرە بە تەندرووستی مێشک دەدات.
3 – خواردنی یەک کوپی ڕۆژانە دەکرێت کێشی جەستە کەم بکاتەوە.
4 – بە گوێرەی توێژینەوەیەک چای سەوز دەتوانێت تەندرووستی پوک و ددانەکان بپارێزێت.
5 – دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی حەزی خواردن، هۆکارە بۆ دەردانی مادەی ئەنسۆلین و بە شێوەیەکی ڕێک ڕێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر.
6 – ئەگەر ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خوێن زۆر بێت، دەکرێت ڕۆژانە چای سەوز بخورێتەوە.
7 – چای سەوز بۆ پێست بەسوودە و دژی چرچولۆچیە.
8 – چای سەوز پارێزگاری لە دڵ دەکات دژی جەڵتە و وا دەکات بەرگەی گۆڕانکارییەکانی فشاری خوێن بگرێت./.