بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق حوسێن سەلامی بە ئاماژە بە تێکۆشانی شەهید قاسم سولێمانی لە شەڕی دژ بە تیرۆریستان لە ناوچەکە وتی: ئەگەر تێکۆشانی هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە تایبەت هێزی قودس بە فەرماندەیی شەهید سولێمانی نەدەبوو، بە دڵنیاییەوە ئەو پیلانگێڕییە تیرۆریستییەی ئەمریکییەکان لە ناوچەکە، بەرۆکی وڵاتانی ئەورووپیشی دەگرت و ئەو ئاسایشەی کە ئەمڕۆ لە ئەورووپا دەبینرێت، لە ناو دەبرا.
ناوبراو وتی: وەک چۆن کە ترەمپ ڕایگەیاند ” ئۆباما داهێنەر و پێکهێنەری تیرۆریزم بوو و ئەمەی بۆ یەکەم جار لە وڵاتانی ئیسلامی دابین کرد “، بەڵام ئەم ئاگرە لە نزیک ئەورووپا بوو و ئەگەر کۆنتڕۆڵ نەدەکرا سەرجەم جوگرافیای ئەورووپای دەگرتەوە، بەڵام ئەمریکا و ئەورووپا هەموو کات شوێنی بکوژ و شەهید و زاڵم و زوڵملێکراو دەگۆڕن.
فەریق سەلامی وتی: وەک چۆن کە بەرگری ڕەوای فەڵەستینییەکان بە تیرۆریزم دەزانن و هێرش و دەسدرێژی زایۆنیستییەکان بە بەرگری ڕەوا! بەرگری گەلی یەمەن لە خاک و سەروەری سیاسی خۆیان بە تیرۆریزم دەزانن و دەسدرێژییەکانی ڕژێمی سعوودیە و هاوپەیمانەکانی بە بەرگری ڕەوا ناو دەبەن، بەم شێوازەش بەرگری گەلی ئێران و سوپا لە پیرۆزییەکانی بە تیرۆریزم دەزانن، لە کاتێکدا کە خۆیان بە دژی تیرۆریزم پیشان دەدەن، کە بوونەتە پەناگەی تیرۆریستان.
فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران وتی: ئەورووپا دوو جار خۆیی خستە شەڕی جیهانییەوە و ئەمڕۆ لە سەر کاولکارییەکانی شەڕەکانی ڕابردوو، ئەورووپای نوێ بونیاد نراوە، ئەورووپا وانەی لە هەڵەکانی ڕابردووی وەرنەگرتووە و پێی وایە کە بە چەند بەیاننامەیەک دەتوانێت سوپای بەهێز و خاوەن ئیرادەی گەلی ئێران لاواز بکات.
ناوبراو وتی: ئێمە هیچ کات لەم هەڕەشانە و تەنانەت لە جێبەجێکردنی نیگەران نین، لە بەرئەوەی کە بە هەر ڕێژەیەک دوژمنان دەرفەتی کارکردن بە ئێمە بدەن، ئێمە بەهێزتر دەبین، سوپا ئەوەی پیشان داوە کە بەهێزە، ئەوانەی کە دەرفەتی وەها دابین دەکەن کە هێزی سوپا دەست بە جوڵە بکات، لە بەرژەوەندی سوپادا هەنگاویان ناوە، بەڵام ئێمە ئامۆژگاری وڵاتانی ئەورووپی دەکەین کە هەڵەکانی ڕابردوویان دووبارە نەکەنەوە.
فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لە کۆتاییدا وتی: ئەورووپییەکان دەبێت ئاکام و لێکەوتەکانی دووبارەکردنەوەی هەڵەکانی خۆیان قبووڵ بکەن. ڕێکخراوی تیرۆریستی مونافقین لە لایەن کێوە پاڵپشتی دەکرێت؟ ئەو تیرۆریستانە زیاتر لە 17 هەزار کەسیان شەهید کردووە، ئەوان پاڵپشتی لە جوداییخوازەکان دەکەن یان ئەوانەی کە موڵک و ماڵی گشتی دەڕووخێنن، یان ئەوانەی کە لە دژی خەڵکی بێ تاوان کردەوەی چەکداری دەکەن./.