بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوری مالیکی لە چاوپێکەوتنی کەناڵی النجباء سەبارەت بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی کە مانەوەی هێزە بیانییەکان تەنیا کێشەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی نییە بەڵکوو کێشەیەکی سیاسی و نیشتمانییە.
نوری مالیکی وتی: بڕیارەکەی پەرلەمان سەبارەت بە کشانەوەی ئەو هێزانە ڕاشکاوانە و بە کۆی دەنگ بووە و پرسی مانەوەیان بابەتێکی مەترسیدارە.
مالیکی وتی کە ئەمریکا لە دۆلار وەک چەکێک کەڵک وەردەگرێت و چاودێری دۆخی عێراق دەکات.
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتی کە ژمارەیەک لە لایەنە سیاسییەکان لە پێکهێنانی حکومەتی عێراق و ئەنجامەکانی پاڵپشتی ناکەن./.