بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زەمیر کابوڵۆف نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری ئەفغانستان وتی: ئێمە بەڵگەی وەهامان لایە کە ئەمریکا بە نهێنی پاڵپشتی لە چالاکییەکانی داعش دەکات و هەروەها هەوڵی پەیوەندی لە گەڵ نەیارانی دەسەڵاتی ئێستای ئەفغانستانیش دەدات، ئەوەش لە پێناو تۆڵەکردنەوەی شکستی شەرمەزارکەرەوەی سیاسی و سەربازیی خۆی لەم وڵاتە.
ناوبراو وتی: ئەمریکا بە نهێنی هاوکاری و چاودێری چالاکییەکانی داعش لە ئەفغانستان دەکات تا ناوچەی ئاسیای ناوەڕاست و دراوسێکانی ئەفغانستان ئاڵۆز بکات و ئەمەش لە دژی ئاسایشی نیشتمانیی ڕووسیا بەکار بێنێت./.