بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی وتی کە بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەورووپا لە ڕووی لاوازی و لە پاش شکستی پیلانی ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە و هەنگاوێکە لە دژی گەلی ئێران بۆ ئەوەی بە خەیاڵی خۆیان بتوانن ئەم گەلە لە پێشکەوتن ڕابگرن.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە سوپای پاسداران هێزێکی فەرمی و بەشێکە لە دامەزراوەی سەربازی وڵات و بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەورووپاش بە پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتی و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە./.