بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بە ئاماژە بە پرۆژەپێشنیاری پەرلەمانی ئەورووپا بۆ بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دامەزراوەیەکی سەربازیی فەرمی لە کۆماری ئیسلامی ئێرانە و یەکێک لە بەهێزترین دامەزراوەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمە لە جیهان، هەر بۆیە ئەگەر یەکێتی ئەورووپا لەم هەڵەیە پاشگەز نەبێتەوە پیشان دەدات کە پاڵپشتیی لە تیرۆر کردووەتە بەشێک لە سیاسەتی فەرمی خۆی.
ناوبراو وتی: لە ئەگەری پەسەندکردنی پێشنیارەکەی پەرلەمانی ئەورووپا لە لایەن یەکێتی ئەورووپاوە و بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران، پەرلەمانی ئێران هەنگاوی بەرامبەر دەنێت و حکومەتە ئەورووپییەکان بە لایەنگری تیرۆریست دەناسێنێت و سوپاکانیان دەخاتە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکان و لە ناوچەکەش وەک گرووپێکی تیرۆریستی مامەڵە لە گەڵ ئەواندا دەکات./.