بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی ڕوبەڕوبونەوەی ڕووداوە سرووشتییەکانی حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان ڕایگەیاند کە لە ڕۆژانی ڕابردوو لەم وڵاتە 70 کەس بە هۆی سەرماوە گیانیان لە دەست داوە.
ئەو وەزارەتە ڕایگەیاندووە کە بەدەر لە زیانە گیانییەکان، زیاتر لە 70 هەزار سەر ئاژەڵیش بە هۆی سەرماوە لە ناو چوون.
بەرپرسانی تاڵیبان ڕایانگەیاندووە کە لە دوو هەفتەی ڕابردوو لە زۆربەی ویلایەتەکانی ئەفغانستان سەرمایەکی زۆر هەبووە، بە تایبەت لە ویلایەتی غور کە پلەکانی هەوا 33 پلەی ژێر سفر بووە.
حکومەتی تاڵیبان لە دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەرزی سەرما بۆ خەڵک لاواز دەرکەوتووە و زۆربەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش بە هۆی سیاسەتەکانی ئەم گرووپەوە بە تایبەت لە بواری مافی ژنان، کارەکانیان هەڵپەساردووە./.