بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەو وتووێژەدا ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە توندی ڕەخنەی لەم هەنگاوە نەشیاوەی پەرلەمانی ئەورووپا گرت و بە نادرووست ناوی برد.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: بەداخەوە کە بڕیارێکی توند و نائاقڵانە و ناپیشەیی لە لایەن پەرلەمانی ئەورووپاوە بینرا و دەبێت دەرەنجامەکانی تۆمەتبارکردنی سوپای پاسداران بە تیرۆریست و ڕاپێچکردنی بۆ ناو لیستی تیرۆر لە ئەستۆ بگرێت و خۆیان بەرپرسیاری هەر وەڵامێکی هاوشێوە دەبن.
ناوبراو وتی کە ئەورووپا هەنگاوێکی هەڵە و نائاقڵانەی ناوە و بە چەکێک دەیەوێت هەڕەشە لە ئێران بکات کە فیشەکەکانی بەرەو ناو چاوانی خۆیەتی.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: هەنگاوەکانی ڕاپێچکردنی سوپای پاسداران بۆ ناو لیستی تیرۆر ئەنجامی باشی نابێت و تاران وەڵامی هاوشێوەی دەبێت.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: پێویستە لە جیهانی دیپلۆماسیدا ڕێز لە ئاسایشی بەرامبەر بگیرێت و بە دوور لە هەر زمانێکی هەڕەشە و هەنگاوی نابەرپرسانە، زیاترکردنی متمانەی بەرامبەر پەیرەو بکرێت و لە هەر حاڵەتێکدا وەڵام و کاردانەوەکان بەرامبەر دەبێت./.