بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا عەلی فەدەوی وتی: دوژمنانی ئێمە 44 ساڵ لە دژی ئێمە پیلانگێڕییان کرد بەڵام شکستیان هێنا و کاتێک ڕوبەڕوی ئەم هەموو شکستە دەبنەوە ناتوانن هەنگاوێک بنێن و تەنیا قسە دەکەن و هیچ هێزێکیان بۆ دژایەتی ئێمە نییە و نابێت چاوەڕوانی ئەوە بین کە قسەش نەکەن.
ناوبراو وتی: ئەمڕۆ بەرەی خۆڕاگریی ئیسلامی سنورێکی نییە و هێزی کۆماری ئیسلامیش لە ماوەی 44 ساڵی ڕابردوو زیاتر بووە و ناکۆکییەکانی بەرەی دوژمنانیش ڕووی لە هەڵکشانە.
لیوا فەدەوی وتی: بەرپرسانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی لە چالاکییەکانی نوێی خۆڕاگری ئیسلامی لە کەرتی خۆرئاوا و کاریگەرییەکانی لە سەر داهاتووی فەڵەستین دەترسن و دڵنیا بن کە بەرەی دوژمن لە ناو دەبرێت و بە تێپەڕبوونی کات، لەناوچوونی ئەم بەرەیە زیاتر ڕوون دەبێتەوە.
جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: لەو ڕۆژەوە کە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتیان کە دەبێت کەرتی خۆرئاوا پڕچەک بکرێت کاتێکی زۆر تێپەڕ نەبووە بەڵام ئێستا دەبینین کە گەنجانی ئەم ناوچەیە چۆن چالاکی دەکەن.
لیوا عەلی فەدەوی وتی: ئەم چالاکییانەش لە کاتێکدایە کە پاڵپشتی و هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ڕژێمی زایۆنیستی نەک تەنیا کەم نەبووەتەوە بەڵکوو زیاتریش بووە بەڵام ئەنجامەکانی زۆر لاوازە و تەنانەت لە ڕووی سیاسیشەوە ناتوانن حکومەت پێک بێنن./.