بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی چوارشەممە 18 ی کانوونی دووەمی 2023 لە تویتێکدا بە زمانی عەرەبی سەبارەت بە دۆخی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین ڕایگەیاند: فەڵەستین شەڕی سەربازی و ئابوری زۆری بە چاو بینیوە و تایبەتمەندی هاوبەشی ئەم شەڕانە خۆڕاگری لە بەرامبەر دوژمن و سەرکەوتن بووە.
ناوبراو وتی کە فەڵەستین ئەمڕۆ لە سەرجەم ناوچەکانیدا بەهێزترە لە ڕابردوو.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە دوژمن بە باشی لە گۆڕینی هاوکێشەکان تێگەیشتووە./.