بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود ڕۆبەیعی وتەبێژی عەسائیبی ئەهلی حەق لە بەرامبەر ڕاپۆرتی پەیمانگەی واشنتن کە بانگەشەی گۆڕینی هەڵوێستی ئەم گرووپەی خۆڕاگریی سەبارەت بە هێزەکانی ئەمریکا کردووە، هاتە دەنگ.
لە ڕاپۆرتی ئەو پەیمانگەیە کە لە نووسینی مایکڵ تانس پسپۆڕی کاروباری سەربازیی عێراق، ئێران و کەنداوی فارسە، هاتووە کە عەسائیبی ئەهلی حەق زیاتر گرنگی بە هەنگاوی کرداری دەدات، لە کاتێکدا کە کەتائیبی حزبوڵڵا پاساو بۆ هۆکارەکانی دێنێتەوە تا بە بێ قبووڵکردنی بوونی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێت.
بەڵام وتەبێژی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایگەیاندووە کە هەڵوێستی ئەم گرووپەی خۆڕاگری لە بەرامبەر هێزەکانی ئەمریکا نەگۆڕە و وەک خۆی ماوەتەوە و حکومەتی عێراقیش دەبێت بە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی پەرلەمان ئەم دۆسیەیە تەواو بکات.
مەحمود ڕۆبەیعی وتی کە ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ کەناڵی العراقیە ئەم هەڵوێستەی ڕوون کردووەتەوە./.