بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەوای سارد کاریگەریی لە سەر پلەی گەرمی جەستە هەیە و دەبێتە هۆی لەرزین، بەدەر لەوەش گۆڕانی لەناکاوی کەش و هەوا یەکێکە لە هۆکارە باوەکانی ساردی پێیەکان، بەڵام هۆکاری ساردبوونی پێیەکان بۆ ماوەیەکی درێژ و دابەزینی پلەی گەرمی ئەگەری هەیە نیشانەی هەندێک نەخۆشی بێت.
ئەگەر پێیەکانت بەردەوام ساردە و گەرم نابێتەوە، پزیشکەکان بە نیشانەی دوو نەخۆشیی دەزانن و بە پێویستی دادەنێن ئەو کەسە بە زوویی پشکنینی خوێن ئەنجام بدات.
ساردی پێیەکان ئەگەر بە هۆی کەش و هەوا نەبێت ئەوا دەگەڕێتەوە بۆ خەراپی سوڕی خوێن و پزیشکان دەڵێن لەوانەیە سوڕی خوێنەکەت لاواز بێت.
خەراپی سوڕی خوێن یەکێکە لە هۆکارە باوەکانی سەرمابوونی پێیەکان، ئەگەر هەستن و جوڵەشت هەبێت بەڵام دەست و پێت گەرم نەبێتەوە، ئەگەری ئەوە زۆرە کە سوڕی خوێن وەک پێویست نەبێت.
پزیشکان پێشبینی ئەوەش دەکەن کە ڕەنگە ساردبوونی پێیەکان هۆکارەکەی کەمی ئاسن بێت لە خوێندا کە چەندین ئەرکی گرنگی هەیە، وەک درووستکردنی خڕۆکە سورەکانی خوێن و گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ هەموو جەستە./.