بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سبەی سێ شەممە 17 ی کانوونی دووەمی 2023 لە سەر بانگهێشتی فەرمی مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.
سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران یەک ڕۆژە دەبێت و لە گەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆدەبێتەوە.
ئەمە دووەم سەردانی ئەمیر عەبدوڵڵاهیانە بۆ تورکیا وەک وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران./.