بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ئەحمەد ئەلڕوسان ئەندامی مەکتەبی سیاسی ” الحرکە الشعبیە الاردنیە ” سەبارەت بە پەلکێشکردنی ئەم وڵاتە بۆ پرۆژە ئەمریکی و زایۆنیستییەکان هۆشداریی دا.
ناوبراو وتی: هیچ هاووڵاتییەکی بەشەرەفی ئەردەنی بە هیچ شێوازێک ئامادەی قبووڵکردنی پرۆژەی سازشت و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی نییە، تەنیا ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی کە بە دارەدەستی دەزگا هەواڵگرییەکان لە کۆمەڵگای ئەردەن دادەنرێن، بەردەوام بە بیانووی ڕوبەڕوبونەویە هەڕەشەکانی ئێران، ڕووسیا و چین لە ناوچەکە، بانگەشە بۆ پرۆژەی گوماناویی هاوپەیمانی ئەردەن لە گەڵ ئەمریکا دەکەن.
ئەو سیاسەتمەدارەی ئەردەن وتی: ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت و ئەردەن بە دیواری ئاگر چواردەوری گیراوە و دەڵێی دەستەکانی زنجیر کراوە، هەر بۆیە ئێمە ناتوانین لەم ڕووداو و مەترسییانە خۆمان بە دوور بزانین.
وتیشی کە ئەردەن بمانەوێت یان نە، بە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەکەوێتە ژێر کاریگەری ئەو مەترسی و ڕووداوانە و هاوپەیمانیی ئەردەن لە گەڵ ئەمریکا لە دوژمنایەتی لە گەڵ ئەو وڵاتە مەترسیدارترە./.