بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گورچیلە لە ماوەی 24 کاتژمێردا 225 لیتر خوێن دەپاڵێوێت و بۆ ئەمەش پێویستی بە پاراستن هەیە و دەبێت بایەخ بە خواردنەکان بدرێت.
ئەو خواردنانەی کە ڕۆڵیان لە خاوێنکردنەوەی گورچیلەدا هەیە، بریتین لە:
گەڵا سەوزەکان وەک کەرەوز، لە بەر ئەوەی کە پەستانی سەر گورچیلەکان کەم دەکەنەوە.
سێو، دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان و لە ژەهراویبون دەیپارێزێت.
شەربەتی لیمۆ، ڕێگا لە دروستبوونی بەردی گورچیلە دەگرێت.
زەردەچەوە، ڕێگا لە هەوکردنی گورچیلە و دروستبوونی بەرد دەگرێت.
سیر، بۆ گورچیلەکان بەسوودە و پەستانی کەم دەکاتەوە.
زەنجەفیڵ، کاریگەریی لە سەر پاراستنی گورچیلە هەیە و ڕێگری لە هەوکردنی دەکات.
زەیتی زەیتون کە بە هەمان شێوە گورچیلە لە بەرد دەپارێزێت./.