بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قاسم ئەعرەجی لە چاوپێکەوتنی ئەلکساندر بوراوژنکۆف کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە بەغدا وتی کە حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سودانی سیاسەتی ڕێزگرتن لە دەسەڵات و سەروەری وڵاتان پەیرەو دەکات و لە بەرامبەر قەیرانی ئۆکرانیاش بێلایەن دەبێت.
ناوبراو جەختی لە سەر گرنگی دانوستان و وتووێژ بۆ کۆتایی هێنان بەم قەیرانە کردەوە و وتی: وتووێژی پێش دەستپێکردنی شەڕ، باشترە لە وتووێژ و دانوستانی پاش ئەوە، لە بەر ئەوەی کە لەم ڕێگایەوە، وڵاتان و خەڵک لە کارەساتەکانی شەڕ پارێزراو دەبن./.