بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا کە ڕۆژی شەممە 14 ی کانوونی دووەمی 2023 لە دیمەشق بەڕێوەچوو، وتی کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئاسایش و پێشکەوتنی سوریا بە ئاسایش و پێشکەوتنی خۆی دەزانێت و درێژە بە پاڵپشتی و هاوکاری بەهێز لەم وڵاتە دەدات.
ناوبراو بە ئاماژە بە ڕاوێژ و هاوکاری زۆر باش و نزیکی نێوان بەرپرسانی هەر دوو وڵات بە تایبەت لە ئاستی وەزارەتی دەرەوە، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام جەختی لە سەر ڕێگاچارەی سیاسی کردووەتەوە و لەم پێناوەدا پێشوازی لە گۆڕانکاری ئەرێنی لە پەیوەندییەکانی سوریا و وڵاتانی دیکە دەکات.
بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریاش وتی کە کۆماری ئیسلامی ئێران نزیکترین وڵاتە لە ئێمە و لە شەڕدا هاوکاریمانی کردووە و ئەو هاوکارییانە قەد لە لایەن ئێمەوە لەبیر ناکرێت.
سەرۆک کۆماری سوریا جەختی لە سەر گرنگی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دیمەشق کردەوە و وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران هاوبەشی سوریایە و ئێمە لە گەڵ یەکتر بووین و لە بوارە جیاجیاکانیش پاڵپشتی لە یەکتر دەکەین./.