بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەهریار حەیدەری بە میدیایەکی ئێرانیی ڕاگەیاندووە کە ئەو فڕۆکانەی پێشتر لە جۆری سوخۆ 35 لە ڕووسیا داوا کرابوون، سەرەتای ساڵی داهاتووی کۆچی هەتاوی ڕادەستی ئێران دەکرێن.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئێران چەندین جۆرە چەکی دیکەی وەک سیستەمەکانی بەرگری، مووشەکی و کۆپتەر لە ڕووسیا داوا کردووە و زۆربەی ئەو چەکانە لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕادەستی تاران دەکرێن.
سوخۆ 35 یەکێکە لە فڕۆکە شەڕکە پێشکەوتووەکانی ئێستای جیهان بەڵام دیار نییە کە بە چ ژمارەیەک لەو فڕۆکەیە و بە دیاریکراوی کەی ڕادەستی ئێران دەکرێت./.