بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە ” کۆماری ئیسلامی ئێران، پشتیوانی یەکەمی گەشە، سەقامگیری و پێشکەوتنی عێراق دەمێنێتەوە، هەرچەندە تۆمەتبار دەکرێت، ئەو تۆمەتانەی کە ئامانجەکەی چەواشەکاری و بەلاڕێدابردنی ڕای گشتییە لە هۆکاری سەرەکی قەیرانی نرخی دۆلار “.
پێدەچێت ئاماژەی باڵۆزی ئێران بە پرسی سەرەکی ئەم ڕۆژانەی عێراق و گرانی نرخی دۆلار لەم وڵاتەیە کە ئەمریکا بە دەست بە سەرداگرتنی دۆلارەکانی عێراق و ڕادەستکردنی زۆر کەمی بە بانکی ناوەندیی ئەم وڵاتە، بووەتە هۆکاری گرانبوونی نرخی دۆلار تا گوشار لە سەر حکومەتەکەی محەممەد شیاع سودانی درووست بکات.
هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح سێ شەممەی ڕابردوو ڕەخنەی لە ئەمریکا گرت و وتی کە ئەمریکییەکان لە دۆلار وەک چەکی برسیکردنی گەلان کەڵک وەردەگرن./.