بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کە سەردانی لوبنانی کردووە، لە گەڵ نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری ئەو وڵاتە کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا هەر دوو لا دوایین گۆڕانکارییەکانیان لە ئاستی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، ناوچەیی و نێودەوڵەتی تاوتوێ کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران پێشتریش لە گەڵ هاوتا لوبنانییەکەی کۆبووە./.