بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بەیروت سەردانی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی کرد.
ئەو چاوپێکەوتنە بە ئامادەبوونی مەهدی شوشتەری یاریدەدەری وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ڕۆژئاوای ئاسیا و باکوری ئەفریقا و عەلی ئەسغەر حاجی ڕاوێژکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی و هەروەها موجتەبا ئەمانی باڵیۆزی ئێران لە لوبنان بەڕێوەچوو.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان پێشتریش لە گەڵ سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەر، وەزیری دەرەوەی لوبنان و ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین کۆبووە./.