بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە سەردانی ئەڵمانیای کردووە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ ئولاف شۆڵتز ڕاوێژکاری ئەو وڵاتە، وتی: ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە دەزگا ئەمنییەکانی عێراق دەتوانن لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەکی وەک تیرۆریزم بەرگری لە وڵات بکەن و عێراق پێویستی بە هێزی سەربازی دەرەکی نییە.
سودانی وتی کە عێراق وڵاتێکی گرنگی وەبەرهێنەری نەوتە و ئێمە لە بەرلین سەبارەت بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونەکانی ئەڵمانیا لە بواری وزەدا وتووێژمان کرد.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی کە بەغدا هەوڵی پاراستنی پەیوەندییەکی هاوسەنگ لە گەڵ لایەنە جیاجیاکان دەدات./.