بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پسپۆڕانی بواری تەندرووستی ئاماژەیان بە چەندین جۆرە سوودی خواردنی تور داوە کە لە درێژەدا هاتووە:
1 – بۆ تەندرووستی جگەر و گورچیلە باشە.
2 – بۆ تەندرووستی کیسەی زراو باشە و دەبێتە هۆی پاکبوونەوەی کەناڵەکانی زراو و جگەر.
3 – بۆ چاککردنی سیستەمی بەرگری جەستە باشە.
4 – بۆ بەهێزکردن و جوانبوونی قژ سوودی هەیە.
5 – بۆ جوانی پێست و لابردنی پەڵەی پێست.
6 – بۆ بەهێزکردنی نینۆک.
7 – بۆ بەهێزکردنی ددان و نینۆک.
8 – بۆ ئاسانکردنی هەرسکردنی خۆراک و زیادبوونی لیک و شلەی هەرسکردنی خۆراک، هەروەها بۆ چارەسەری قەبزی.
9 – بۆ بەهێزکردنی توانای سێکسی.
10 – بۆ چارەسەرکردنی بەردی گورچیلە.
11 – بۆ دەرکردنی ژەهرەکان لە ڕێگای جگەرەوە.
12 – دژی شێرپەنجەیە.
13 – دابەزینی ئاستی ڕێژەی شەکر و چەوری خوێن.
14 – بۆ دابەزینی کێشی زیادەی جەستە.
15 – بۆ دابەزینی بەرزی پەستانی خوێن.
16 – بۆ تەندرووستی دڵ و بۆرییەکانی خوێن.
17 – دژی جەڵتەیە.
18 – مێزکردن زۆر دەکات و ئاوی زیادە لە جەستەدا دەردەکات./.