بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یون سوک یۆل سەرۆک کۆماری کۆریای باشور وتی: ئەگەر ئاڵۆزییەکان لە گەڵ کۆریای باکور بەردەوام بێت، دەتوانین چەکی ناوەکی جێگیر بکەین.
ناوبراو وتی کە ئەمە کاتێکی زۆری ناوێت و دەتوانین بە زانست و تەکنۆلۆژیای خۆمان چەکی ناوەکی بە دەست بێنین.
کۆریای باکور ڕایگەیاندووە کە تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی لە وەڵامی مانۆڕە سەربازییەکانی ئەمریکا و کۆریای باشورە کە پیۆنگ یانگ بە هەڕەشە لە سەر ئاسایشی نیشتمانی خۆیی دەزانێت./.