بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەللامی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنجامی هەڵمەتی سەربازی و کاری هەواڵگری لە هەر دوو پارێزگای سەڵاحەدین و دیالە و لێپرسینەوە لە دوو تیرۆریستی باڵای داعش، دەستیان بە زانیاری گرنگ لە سەر کۆگا ستراتیژییەکانی چەکی ئەو گرووپە تیرۆریستییە گەیشتووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە پرۆسەی کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە سەر ئەو کۆگانە زیاتر لە دوو مانگ کاتی بردووە.
ئەللامی وتی کە هێزەکانی حەشد لە ئاکامدا دەستیان گەیشتە کۆگاکانی چەکی داعش و هێزی ئاسمانیی عێراقیش چەندین کۆگای لەناو بردووە و چەندین تیرۆریستیش بەو هۆیەوە کوژراون.
ئەو بەرپرسەی حەشدی شەعبی وتی کە لەو هەڵمەتە سەربازی و هەواڵگرییەدا دەست بە سەر ڕێژەیەکی زۆر لە چەک و تەقەمەنی داعشدا گیراوە./.