بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسر شمەری وتەبێژی فەرمی بزوتنەوەی نۆجەبای عێراق وێڕای ناڕەزایەتی بەرامبەر سانسۆر و سنوردارکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکان بۆ ئەو کەسایەتییە ئیسلامییانەی کە دژی ئەمریکا و ڕەوتی ستەمکاری جیهانین، وتی: میدیاکانی ڕۆژئاوا لە هەمان کاتدا بوونەتە هۆکاری سووکایەتی و ئیهانەکردنی کەسایەتییە ئیسلامییەکان بە شێوازی جۆربەجۆر.
ناوبراو سووکایەتییەکەی ئەم دواییەی گۆڤاری شارلی ئێبدۆی فەرەنسیی وەک نموونەیەکی نوێی ئەو سیاسەتەی وڵاتانی ڕۆژئاوا ئیدانە کرد و وتی: حەزرەتی ئیمام خامنەیی گەورەترین کەسایەتی ئیسلامیی سەردەمی ئێمەیە.
شمەری وتی: تێکەڵکردنی ناکۆکییە سیاسییەکان لە گەڵ بیر و بڕوای ئائینی خەڵک، دەتوانێت وڵاتان و گەلان بەرەو داهاتوویەکی مەترسیدار ببات و هەر بۆیە پێویستە کە چینی نوخبە و گەلانی ئازادیخواز بە هەموو هێزێکەوە لە بەرامبەر ئەم سیاسەتە ڕابوەستن./.