بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ڕۆژی پێنج شەممە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پرۆژەیەکی ستراتیژیی ئاو لە پارێزگای یەزد وتی: ئەو پرۆژانەی کە لە هەلومەرجی سزا و گەمارۆکاندا جێبەجێ دەکرێن تابلۆیەکن لە ئیرادە و پێمان دەڵێن کە ئێمە ڕاناگیرێین و پلانی ئاوەدانکردنەوەی زیاتری وڵاتمان هەیە و تێدەکۆشین کە ژیانێکی ئاسوودە بۆ خەڵک دابین بکەین.
ناوبراو وتی کە حکومەت بە درووشمی ئێمە دەتوانین دەستی داوەتە جێبەجێکردنی پرۆژە گرنگ و ستراتیژییەکان و بە یارمەتی خودای گەورە و متمانە بەخۆبوون و کەڵک وەرگرتن لە هێزی مرۆیی کارامە و لێهاتوو ڕوبەڕوی کێشە و گرفتەکان بووەتەوە./.