بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ڕەزا فەرزین سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران کە سەردانی ئیماراتی کردووە، لە گەڵ مەنسور بن زاید ئالی نهیان جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دیوانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە کۆبووە.
هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان لە بواری دارایی و بانکیدا تاوتوێ کرد.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی وەزیری وزە و سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئیمارات بەڕێوەچوو.
سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران ڕۆژی دووشەممە سەردانی ئیماراتی کرد./.