بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چالاکوانێکی سعوودی کە هەژماری ” رجل دەولە ” لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەڕێوە دەبات، ڕایگەیاندووە کە هەر کەسێک دەیەوێت ئەم وڵاتە پاشایەتییە بڕووخێت، لە بەرامبەر کردەوەکانی بن سەلمان بێدەنگ بێت.
زۆربەی میدیا نێودەوڵەتییەکانیش بە دەیان ڕاپۆرتیان لە سەر پرۆژەکانی محەممەد بن سەلمان بڵاو کردووەتەوە و بە گاڵتەوە باسی جێنشینی سعوودیە و پلانەکانی دەکەن.
لەم چوارچێوەدا ماڵپەڕی سعوودی لیکس ڕایگەیاندووە کە زۆبەی پرۆژەکانی سعوودیە بە تەواونەکراوی ماونەتەوە یان ڕاگیراون بەڵام بن سەلمان باس لە دەستپێکردنی پرۆژەی نوێ دەکات و میدیا حکومییەکانیش خەون و خەیاڵەکانی بۆ گەلی سعوودیە نمایش دەکەن./.